لیژنهی پێشمهرگه لەسەر ھێرشەکانی داعش بۆ سهر ناوچە كوردستانییهكانى دەرەوەی ھەرێم داواى كۆبوونهوهى پەرلەمان دهكات
بهمەبەستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگى پهیوهست بهكارى لیژنهكه، ئەمڕۆ یهكشهمه 2020/5/17، لیژنەی کاروباری پێشمەرگه له پهرلهمانى كوردستان بەسەرپەرشتیی ڕێڤینگ ھروری سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگرى سهرۆكی لیژنهو ژمارهیهك له ئەندامانى لیژنەکە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
سەرەتاى کۆبوونەوەکە بەساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەھیدان دەستیپێکرد، دواتر سهرجهم ئەو نووسراو و یاداشتانەی ئاراستەی لیژنەكه کرابوون خوێندرانهوهو گفتوگۆیان لهبارهوه کرا.
تهوهرێكی دیكهی كۆبوونهوهكه باسكردن بوو لەبارودۆخی ھەنووکەیی خانەقین و مەترسیی ھێرشەکانی داعش بۆ سهر ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم و لیژنەكه راو سەرنجی خوی لەسەر ئهو پرسه خستەڕوو.
لەکۆتایی کۆبوونەوەکەشدا لیژنە چەند بریارێکی دەرکرد، لەوانە ئاراستەکردنی یاداشتێک بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمان بەمەبەستی سازدانی کۆبوونەوەیەکی پەرلەمان لەسەر بابەتی ھێرشەکانی داعش بۆ سهر ناوچە كوردستانییهکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم.
ھەوەھا بریاردرا بەپێکھنانی لیژنەیەکی مەیدانیی ھاوبەش لەگەڵ لیژنەى ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ کەموکوڕییەکانی ناوچە کوردستانییەکان و بارودۆخیان لەڕووبەڕووبوونەوەی ھێرشەکانی تیرۆریستانی داعش.
کوتا بڕیاری کۆبوونەوەکە خۆئامادەکردنی لیژنەكه بوو بۆ سەردانیکردنی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەپەرلەمانی عێراق بەمەبهستی ھەماھەنگی و چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکان.