هێمن هه‌ورامی پێشوازیى له كونسوڵی گشتیی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی كوردستان كرد
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 2020/5/18، هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له نوسینگه‌ی تایبه‌تیی خۆی له ته‌لاری په‌رله‌مان پێشوازیی له باربارا وۆلف كونسوڵی گشتیی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی كوردستان كرد.
له دیدارێكدا هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پوخته‌یه‌كی سه‌باره‌ت به دۆخی سیاسی و ئابووریى ئێستای هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا باس كرد‌و ئاماژه‌ی به‌ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان كرده‌وه كه بۆ ماوه‌ى دوو مانگ به‌هۆی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆڕۆنا وه‌ستابوون، هه‌روه‌ها تیشكی خسته‌سه‌ر به‌رده‌وامیی كارى لیژنه‌كانی په‌رله‌مان له‌به‌دواداچوون بۆ كاره‌كانی حكومه‌ت و رێكاره‌كانی خۆپارێزی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆڕۆنا، نیگه‌رانیی خۆشی نیشاندا به‌رامبه‌ر به به‌رزبوونه‌وه‌ى ژماره‌ى تووشبووان له هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوودا‌و هیوای خواست هاووڵاتییان زیاتر پابه‌ندبن به‌ڕێنماییه‌كان.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كارى له پێشینه‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ئه‌و قۆناغه‌ی ئێستا خسته‌ڕوو، كه ئه‌ویش ئه‌نجامدانی چاكسازییه‌كی گشتگیره له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستی داهاتی هه‌رێمه، هه‌روه‌ها باسی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم كرد بۆ دابینكردنی مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان كه له‌ئێستادا به‌هۆی لێكه‌وته‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆڕۆناو راگرتنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه دواكه‌وتووه‌و راشیگه‌یاند: "دانوستاندنه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا به‌رده‌وامن بۆ دابینكردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم و گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌پێی ده‌ستوور"و هیوای خواست ئه‌و بڕیاره سیاسییه‌ى له دژی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقه‌وه دژ به هه‌رێمی كوردستان دراوه له كابینه‌ی نوێ به‌سه‌رۆكایه‌تیی مسته‌فا كازمى كۆتایی پێبێت و چاره‌سه‌رى گونجاو و ریشه‌یی بۆ كێشه‌كان بدۆزرێته‌وه.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا باس له‌جموجۆڵه‌كانی تیرۆریستانی داعش له‌ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم كرا كه‌ئێستا هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه ئه‌مه جگه له كارى رفاندنی هاووڵاتییانی سیڤیل و سووتاندنی ده‌غلودانی جووتیاران، له‌وباره‌یه‌وه هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی هه‌ماهه‌نگیی زیاتر‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزى پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه فه‌رمییه‌كانی عێراق له‌و ناوچانه كرده‌وه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان، مانه‌وه‌ى هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانى له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان و به‌رده‌وامبوونیان له‌سه‌ر مه‌شقپێكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌پێویست زانی.
لای خۆیه‌وه باربارا وۆلف كونسوڵی گشتیی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی كوردستان ستایشی هه‌وڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستانى كرد له به‌رنگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆڕۆنا كه به‌به‌راورد به وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهان توانییان هه‌نگاوى ده‌ستوبرد بگرنه‌به‌رو سه‌ركه‌وتووانه به‌سه‌ر ئه‌و په‌تا كوشنده جیهانییه‌دا زاڵ‌بن كه‌كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنیی زۆرى ته‌ندروستی و ئابووریی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا دروست كردووه‌و هیواشی خواست كه كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا به‌لێكتێگه‌یشتن و له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا چاره‌سه‌ر بكرێن.
له‌كۆتایی دیداره‌كه‌شدا به‌بۆنه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ى واده‌ی كۆتایهاتنی كاره‌كانی وه‌ك كونسوڵی گشتیی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی كوردستان و له‌پای ئه‌و ئه‌رك و كار‌و چالاكییانه‌ی كه له‌ماوه‌ى رابردوودا ئه‌نجامی داون، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان دیاریی رێزلێنانی پێشكه‌ش به‌كونسوڵی گشتیی ئه‌ڵمانیا كرد.