پەیامی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
د.ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:
به بۆنه‌ی بیست وهه‌شته‌مین ساڵڕۆژی ئه‌نجامدانی یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م كوردستانییانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین.
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له قۆناغێكی سه‌خت و دژواری دوای ڕاپه‌ڕین، بڕیارێكی بوێرانه و حه‌كیمانه‌ی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان بوو بۆ سه‌لماندنی ئه‌و ڕاستییه‌ی کە خواست و ویستی كوردستانییان له خۆ به‌ڕێوه‌بردن ودهوڵهتداریدا هیچی له گه‌لانی دیكه‌ی دونیا کەمترنیە.
گۆڕینی هەلومەرجی سەختی دوای ڕاپەڕین، لە کۆڕەوەوە تا کشاندنەوەی هەموو دامودەزگا فەرمیەکان لەلایەن ڕژێمی پێشووی عێراق، بۆ دەرفەت و ده‌سكه‌وتی مه‌زن لە هەڵبژاردنی پەرلەمان و متمانەدان بە کابینەی یەکەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەرجەستەکردنی ئیراده‌ی پۆڵایین و خواست و توانای گه‌له‌كه‌مان بوو بۆ خۆبەڕێوەبەریی؛ هەمووشیان پێکەوە گوزارشت بوون لە خواستی گەلێکی سته‌ملێكراو بۆ دیموكراسیه‌ت و بهدهستهێنانەوەی مافه سیاسی و مەدەنی و فەرهەنگییە زەوتکراوەکانی.
له ئێستاشدا په‌رله‌مانی كوردستان، وه‌ك دامەزراوەیەکی دەستووری هەرێم، لە سنووری دەستڕۆییەکانی خۆیدا بەرپرسە لەبەردەم کوردستانییان بە بێ ڕەچاوکردنی باکگراوند، ئایین، نەتەوە و ئینتمای سیاسی‌یان لە هەوڵدان بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه نەتەوەیی و نیشتمانییە باڵاكان و نوێنەرایەتیکردنی هاوڵاتییان لە بەدیهێنانی ماف وداخوازییه ڕه‌واكانیان چونکە دواجار شکۆداری و متمانەی هەر دامەزراوەیەک لە بەجێهێنانی ئەرکە دەستووری و یاسایی و ئەخلاقیەکانیدا بەرجەستە ئەبێت.
له‌م یاده پیرۆزه‌دا سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كوردستان داده‌نه‌وێنین دروود بۆ ڕۆحی بەرزەفڕیان، و سڵاو بۆ خۆڕاگری گەلەکەمان.
د. ڕێواز فایه‌ق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
18/5/2020