پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان بەبۆنەی جەژنی رەمەزان
لەپەیامێکدا بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، منی نبی قهوچی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان پیرۆزبایی لەسەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکات، ئەمی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:
بە بۆنەی ھاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، لە ناخی دڵمەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بەگشتی دەکەم، پیرۆزبێت لە سەرجەم خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان، لە خوای گەورە داواکارم ڕۆژو و عیبادەتی ھەموو لایەکمان قەبوڵ بکات.
بە ئومێدم هاتنەوەی ئەم جەژنە پیرۆزە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئارامی و سەقامگیری زیاتر بۆ گەلی کوردستان و ھاندەرێکی بەھێزبێت بۆ ڕێکخستنەوەی نێو ماڵی کوردستان و یەکخستنی سەرجەم ھێز و لایەنە سیاسیەکانی ھەرێمی کوردستان لە پێناو تەبایی سیاسی و خزمەتکردنی زیاتر بە ھاوولاتیانی ھەرێمی کوردستان، هەروەها ببێتە مایەی تەبایی و خۆشەویستی و لێبوردەیی و قووڵبوونەوەی زیاتری پێکەوەژیانی نێوان سەرجەم پێکهاتەکان.
بەداخەوە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەردەوامی قەیرانی دارایی، هاووڵاتیانی تووشی بارودۆخێکی سەختی ژیان کردۆتەوە، تاکە رێگەی سەرکەوتن بەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنادا خۆپارێزی و جێ بەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکانە، بۆیە داواکارم لەهەموو هاونیشتیمانیانی خۆشەویست کە بەردەوام بن لە جێ بەجێکردنی رێنماییەکانی تەندروستی و پشتیوان بەخوا و هاوکاری و هەماهەنگی هەموو لایەک لەداهاتوویەکی نزیکدا ئەم دۆخە سەختەش تێدەپەڕێنین و رووە و ئاسۆ بە ئومێدەوە بەرەو داهاتوو هەنگاو دەنێین.
دووبارە جەژنی رەمەزانی پیرۆز لەگشت موسڵمانانی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبێت و هەمیشە شاد و سەرفراز بن.
منی نبی قھوچی
سکرتێری پەرلەمانی کوردستان
٢٣/٥/٢٠٢٠