پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
دەقی پەیامی پیرۆزبایی د. ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان:
به‌بۆنه‌ی یادی 45 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان، گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، پێشمەرگە و ڕێکخستنە دێرینه‌كان، زیندانییە سیاسییەکان، كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان، هاوسەرۆکان و ئەنجومەنی سەرکردایەتی و ئەنجومەنی باڵای سیاسی و سەرجەم کادیر و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکەم.
هاوتەریب لەگەڵ یادکردنەوە و نوێبوونەوەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ئومێد دەکەم ئەم یادە ببێتە خاڵێکی وەرچەرخانی گرنگ لە خەباتی مەدەنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە ئاڕاستەی هەنگاونان بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان تا لە سایەیدا کوردستانییان- کە شایستەی ژیانێکی باشترن لە ئێستادا- بە ئارامی و ئاسودەیی ژیان بکەن.
دەخوازم ئه‌م یاده شكۆداره ببێته مایه‌ی بەخۆداچوونەوەو خۆگونجاندن لەگەڵ هەلومەرجی نوێی ناوچەکە، عێراق و هەرێمی کوردستان و پاراستنی یەکڕیزیی نێوان هێزە سیاسییەکان بە ئاراستەی دەربازکردنی هەرێمی کوردستان لەم دۆخە چەقبەستووەی لە ئێستادا تێی کەوتووە، پشت بەست بە ڕاسپاردەکانی کۆنگرەی چوارەم و لەژێر ڕۆشنایی ڕوانگە و ئامۆژگارییەکانی سەرۆک(مام جه‌لال).
نەمری بۆ ڕۆحی شەهیدان و ژیانێکی شایستەتر بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.
د. رێواز فایه‌ق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
٣١/٥/٢٠٢٠