پەیامی پیرۆزبایی لیژنەی ئەوقاف وكاروباری ئایینی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز
لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە پەرلەمانی کوردستان بەبۆنەی جەژنی رەمەزان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی موسلمانانی كوردستانی دەكات ئەمەش دەقەكەیەتی :
بەناوی خوای گەورەومیھرەبان
بەبۆنەی ھاتنی جەژنی رەمەزان گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسلمانانی كوردستان دەكەین، هیواخوازین ئەم جەژنە لەسایەی ئازادی و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان بە خێروخۆشی و كامەرانی بۆ هەموو لایەك بگەڕێـتەوە،و ببێتە مایەی كۆتایی هێنانی ھەموو ناخۆشی و پەتاوبەلاێك وزیاتر پابەندی رێنماییەكان بین لەپێناوپاراستنی تەندروستی ھاونیشتیمانیان چونكە ڤایرۆسی كۆرۆنا ھاوشێوەی تیرۆرستان دوژمنێكی نادیارە، بۆیەش بەپابەندبوونی ھاوولاتیان بەرێنماییەكان دەتواندرێت قۆناغێكی تری خۆپاراستن بەرەوپێش بەرین وجەژنێكی دوورلەتوشبوون بەڤایرۆسەكە بەرێبكەین، جارێكی تر جەژن لەھەمووموسلمانانی كوردستان پیرۆز دەكەین .
لیژنەی ئەوقاف وكاروباری ئایینی لەپەرلەمانی كوردستان
23-5-2020