Skip to the content
Menu

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان به‌شدارییان له‌مه‌ڕاسیمی پێشوازیكردن و به‌خاكسپاردنی د.فرسه‌ت سۆفى كرد

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌ 2020/11/19، د.ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منى نبى قهوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان، له‌فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر، به‌شدارییان كرد له‌مه‌ڕاسیمی پێشوازیكردن له‌ته‌رمی د.فرسه‌ت سۆفى پارێزگارى هه‌ولێرو ئه‌ندامی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان.
له‌مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا كه‌ به‌ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و به‌رپرسانی حكومی و حزبی و كونسوڵ و نوێنه‌رى كونسوڵخانه‌كانى وڵاتان له‌هه‌رێمی كوردستان و خانه‌واده‌و كه‌‌سوكاری كۆچكردوو به‌ڕێوه‌چوو، دوای پێشوازیكردن له‌ته‌رمه‌كه‌ى، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان تاجه‌گوڵینه‌ی رێزو وه‌فایان له‌سه‌ر ته‌رمه‌كه‌ی دانا.
پاشان ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، له‌گۆڕستانی شێخ ئه‌حمه‌د له‌شارى هه‌ولێر، به‌شدارییان كرد له‌مه‌ڕاسیمی به‌خاكسپاردنی ته‌رمى كۆچكردوو.
به‌ره‌به‌یانیی رۆژی چوارشه‌ممه‌ 18-11-2020، د.فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر له‌ته‌مه‌نی 42 ساڵیداو دوای تێپه‌ڕینی مانگێك به‌سه‌ر تووشبوونی به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ كۆچی دوایی كردو ئه‌مڕۆ له‌مه‌ڕاسیمێكی شایسته‌دا ته‌رمه‌كه‌ی گه‌ڕێنرایه‌وه‌ خاكی هه‌رێمی كوردستان.