هێمن هه‌ورامی پێشوازی له‌كونسوڵی گشتیی وڵاتی هیند له‌هه‌رێم ده‌كات
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2020/11/16، هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له سوبهاش كین كونسوڵی گشتیی وڵاتی هیند له‌هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری كرد.
له‌دیدارێكدا كه هه‌ریه‌كه له‌ڕۆمیۆ هه‌كاری و هیمداد صباح ئه‌ندامانی په‌رله‌مانى كوردستان ئاماده‌یبوون، هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان وێڕای پیرۆزبایی له‌سوبهاش كین به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك كونسوڵی گشتیی وڵاتی هێند له‌هه‌رێمی كوردستان، هیوای خواست له‌ماوه‌ی كاركردنیدا بایه‌خێكی ته‌واو به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی هیند بدات، به‌تایبه‌تی له‌نێوان په‌رله‌مانی هه‌ردوولاداو راشیگه‌یاند: "ده‌خوازین وه‌به‌رهێنه‌ران و كۆمپانیاكانی وڵاتی هیند بێنه هه‌رێمی كوردستان و كاری وه‌به‌رهێنان و بازرگانی ئه‌نجامبده‌ن".
هێمن هه‌ورامی پوخته‌یه‌كیشی سه‌باره‌ت به‌دۆخی سیاسی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو و ئاماژه‌ی به‌پێكهاته‌كانی ناو په‌رله‌مان و ژماره‌ی ئه‌ندامان و فراكسیۆن و لیژنه‌كان و كاری په‌رله‌مان له‌چوارچێوه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆدا كرد.
لای خۆیه‌وه سوبهاش كین كونسوڵی گشتیی وڵاتی هیند له‌هه‌رێمی كوردستان، وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزارى و خۆشحاڵیی خۆى به‌و سه‌ردان و پێشوازییه، رایگه‌یاند: "كه له‌ماوه‌ى كاركردنیدا وه‌ك كونسوڵی وڵاته‌كه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستان كار له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا ده‌دات و هانى وه‌به‌رهێنه‌ران و بازرگانانی وڵاته‌كه‌شی ده‌دات كه‌بێنه هه‌رێمی كوردستان بۆ كارى وه‌به‌رهێنان"، راشیگه‌یاند: "هاووڵاتییه‌كی زۆرى وڵاته‌كه‌شمان ئێستا له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ژین و لێره به‌ئازادانه‌و ئاسووده‌یى كارده‌كه‌ن"، هه‌روه‌ها جه‌ختیشی لەسه‌ر پێویستیی برەودان بەپەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی كوردستان و هیند كرده‌وه.