هێمن هه‌ورامی پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی كونسوڵی گشتیی وڵاتی فه‌ڵه‌ستین له‌هه‌ولێر ده‌كات
![](/media/6989/kurdistan_parliament_hemn_hawrami.jpg?center=0.44339622641509435,0.5053003533568905&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132499287470000000)
فه‌خامه‌تى باڵیۆز نظمى حزورى
كونسوڵی گشتیی وڵاتی فه‌ڵستین له‌هه‌ولێر
سڵاوى خوای گه‌وره‌تان لێبێت..
به‌خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی صائب عریقات، گه‌وره دانوستانكارى فهڵهستینییهكانمان پێگه‌یشت، به‌و بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میی خۆمان ئاراسته‌ی وڵاتی فه‌ڵه‌ستینی برا ده‌كه‌ین و له‌خوداى گه‌وره داوكارین كهسهبرو ئارامیتان پێببه‌خشێت له‌و كۆسته گهورهیهداو وڵاتی فه‌ڵه‌ستین و گه‌له‌كه‌شی هه‌میشه له‌سه‌قامگیرى و گه‌شه‌سه‌ندن دابن.
"أنا لله وأنا الیه را‌جعون"
هێمن هه‌ورامی
جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان