هێمن هه‌ورامی پێشوازی له‌شاندێكی سیاسه‌تمه‌دار و كه‌سایه‌تی باكووری كوردستان كرد
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 22/11/2020 هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی منی نه‌بی قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان و جنان جەبار ئه‌ندامی په‌رله‌مان، پێشوازییان له شاندێكی باكووری كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی ئیبراهیم گوچلۆ كرد.
له‌دیدارێكدا شاندی باكووری كوردستان، به‌ناوی به‌شێكی زۆر له سیاسه‌تمه‌دار و نووسه‌ر وچالاكوان و رۆشنبیرانی كوردستان، خۆشحاڵی خۆیان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌بڕی وڕایانگه‌یاند "په‌رله‌مانی كوردستان بۆ هه‌موو كوردان له هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستان پیرۆزه و پڕبایه‌خه ودڵخۆشین كه ده‌بینین له باشووری كوردستان خاوه‌نی په‌رله‌مان و دامه‌زراوه‌ی ده‌ستووری و یاسایین، پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو هێزه سیاسیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی باشوور رێز له سه‌روه‌ری هه‌رێمی كوردستان بگرن و باشووری كوردستان به‌كارنه‌هێنن بۆ راكێشان و هاتنه‌ناوه‌وه‌ی هێزی له‌شكری وڵاتانی دراوسێ .
هه‌رله‌دیداره‌كه‌دا شاندی میوان نیگه‌رانی خۆیان نیشاندا، كه بەداخەوە هەندێ کار‌و کردەوەی پەکەکە ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان دەخاته ژێرمه‌ترسی، کە ئەم ئەزموونە بۆ هه‌موو كوردستان جێگەی ئومێده، و ده‌خوازین هێزه‌كانی تری پارچه‌كانی تری کوردستان کە گۆره‌پانی سیاسی خۆیان دیاره و پێویسته له‌پارچه‌كانی خۆیان درێژه به‌خه‌باتی سیاسی و جیڤاتی بده‌ن دوور له‌شه‌ڕ و كاولكاری.
هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، وێرای به‌خێرهێنانی شاندی باكووری كوردستان، رایگه‌یاند"هه‌رێمی كوردستان قه‌وارەیه‌كی ده‌ستووری ویاسایی و سه‌روه‌ری خۆی هه‌یه، پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی پارچەکانی دیکەی کوردستان کە لە هەندێ شوێنی هەرێمی کوردستانن ، نه‌بنه‌هه‌ره‌شه بۆ سه‌رخه‌ڵكی سڤیل و دامه‌زراوه شه‌رعیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌میشه سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌رێمی كوردستان شه‌ری براكوژی قه‌ده‌غه‌كردووه، به‌ڵام نابێت هیچ هێزێک ئه‌م بابه‌ته بقۆزێته‌وه بۆ مه‌رامی تایبه‌تی خۆی، و درێژه به هێرش پەلاماردان بكات بۆ سه‌ردامه‌زراوه شه‌رعییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، چونکە هه‌مووپارچه‌كانی كوردستان تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هەیە ونابێت هه‌رێمی كوردستان به‌كاربێت بۆ په‌لاماردان بۆسه‌ر وڵاتانی دراوسێ، لەم پێناوەشدا پیشتگری هه‌موو خه‌باتێكی سیاسی و دیموكراسی دەکەین بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كان له‌پارچه‌كانی تری كوردستان و هاوکات بە شێوەیەکی واقعی رووبەرووی ئەم دۆخە نالەبارە ببینەوە و هەموو هێزە سیاسییەکان پێویستە لە ئاستی بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆیان دابن بۆ پاراستنی قەوارەی دەستووری و یاسایی هەرێمی کوردستان و شەر و توندوتیژی لە هەرێمی کوردستان دوور بخەنەوە و بیانوو نەدەنە دەست وڵاتانی دەوروبەر بۆ لەشکر کێشی و پەلاماری سەربازی لەناو خاکی هەرێمی کوردستان .