شاندێكی لیژنەی ئاوەدانکردنەوەو وەبەرھێنان سەردانی ڕێگه‌ی سه‌ره‌كیی نێوان ھەولێر-دهۆك ده‌كات
ئه‌مڕۆ سێشه‌مه 2020/11/3، شاندێكی لیژنەی ئاوەدانکردنەوەو وەبەرھێنان، بەسەرۆكایه‌تیی به‌ھجه‌ت عه‌لی جێگری سەرۆکى لیژنەو ئه‌ندامیه‌تیی بەشێک لەئەندامانی لیژنەكه، سەردانی ڕێگه‌ی سەرەکیی نێوان دھۆک-ھەولێری کرد.
مەبەست لەسەردانەکە بەدوادچوون بوو بۆ كاره‌كانى پڕۆژەی رێگه‌ی گۆپاڵ-ھەولێر کە لەلایەن کۆمپانیا ھێمێن گرووپ جێبەجێ دەکرێت، شاندی لیژنەكه لەلایەن ستافى کۆمپانیاى ھێمن گرووپ پێشوازیی لێ‌کرا.
لەدانیشتنێکدا باس له‌چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی ئیش و کارەکان کراو شاندی لیژنەكه‌ى په‌رله‌مان سوپاسی کۆمپانیاى ھێمن گرووپى کرد کە بەشێوەیەکی باش پڕۆژەکە جێبەجێ دەکەن.
لەلایەن خۆیانەوە ستافی جێبەجێکاری پڕۆژەکە بەڵێنی ئەوەیان بەشاندى لیژنەكه‌ى په‌رله‌ماندا کە بۆ کۆتایی ئەمساڵ پڕۆژەکە تەواو بێت.