Skip to the content
Menu

لیژنەی دارایی راپۆرتێك لەسەر جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی ئامادە دەكات

بەمەبەستی ئامادەكردنی راپۆرتی تایبەت لەسەر جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە 2020/11/2، لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری پەرلەمانی كوردستان، بەسەرپەرشتی زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەو ئامادەبوونی جێگرى سەرۆكی لیژنەو ئەندامان و راوێژكارانی لێژنەکە، كۆبووەوە.

لەكۆبوونەوەكەدا تاووتوێی ئامادەكردنی راپۆرتێكی تایبەت لەسەر جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی لە مووچەو دەرماڵەو بەخشین و ئیمتیازاتەكان و خانەنشینى لەهەرێمی كوردستان-عیراق كراو پێشنیازی ئەوە كرا بەمەبەستی دیاریكردنی خاڵە گرنگەكان و هەنگاوەكانی جێبەجێبوونی یاسای چاكسازی، لیژنەی دارایی بەوردی كار لەسەر راپۆرتەكە بكات، هاوکات لێژنەکە پێشنیازی ئەوەی كرد راپۆرتەكە ئاڕٍاستەی لیژنە تایبەتمەندییەكانی تری پەرلەمانی كوردستان بكرێت بۆئەوەی بەپێی تایبەتمەندییەکانیان هەر لێژنەیەک راپۆرتی خۆی ئامادە بكات.