شاندێکی لیژنەی کاروباری تەندروستی سەردانی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی دەکات
ئەمڕۆ سێشەمە ٢٠٢٠/١١/٣، شاندێکی لیژنەی کاروباری تەندروستی و ژینگەو مافی بەکاربەر، کەپێکھاتبوو لە د.شایان کاکە ساڵح جێگری سەرۆکی لیژنەو بەختیار شوکری و د.گەلاوێژ عوبێد ئەندامانی لیژنەکە، سەردانی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتیی کردو لەلایەن کوێستان محهمهد وەزیری کاروکاروباری کۆمهڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لێکرا.
لەدیدارێکدا گفتوگۆکرا لەسەر گرنگی و پێویستیی بوونی ناوەندێکی دەستنیشانکردنی ڕێژەی کەمئەندامی، لەمبارەیەوە وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی ئاماژەی بەوەکرد کەڕەزامەندی دراوە لەسەر کردنەوەی ئەم ناوەندەو بڕیارە لەئایندەدا بکرێتەوەو کاروبارەکانی دیاریکردنی ڕێژەی کەمئەندامی و چەند کارێکی تر لەخۆ بگرێت.
لەبەشێکی تری دیدارەکەدا شاندى لیژنهكهی پەرلەمان داوای ھەمواری بەشێک لەڕێنماییەکانی تایبەت بەپێدانی مۆڵەتی بەخێوکارى کرد، تاکو ئەم مۆڵەتە فەرمانبەرانی گرێبەستیش بگرێتەوە، ئەم مۆڵەتە دەدرێتە ئەو فەرمانبەرانەی کەمنداڵی خاوەن پێداویستیی تایبەتیان ھەیەو ناتوانن دەوامی فەرمی بکەن.
لەبەرامبەردا وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند: "بەھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان کار لەسەر ھەمواری ڕێنماییەکان دەکەن".
لەکۆتایی دیدارەکەدا ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر سازدانی ئەمجۆرە دیدارو کۆبوونەوانەو بوونی ھەماھەنگیی زیاتر لەنێوان لیژنەی تەندروستی و وەزارەتی کاروكاروبارى كۆمهڵایهتی.