لیژنه‌ی كاروباری په‌رله‌مان و سكاڵا كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا
![](/media/7047/lejney-parleman-u-skala.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132506975780000000)
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2020/11/24، لیژنه‌ی كاروباری په‌رله‌مان و سكاڵا، به‌سه‌رپه‌رشتيی د.ئیسماعیل سگیری سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
سه‌رەتای كۆبوونه‌وه‌كه سه‌رجه‌م ئه‌و نووسراو و سكاڵا‌و یاداشتانه‌ی ئاراسته‌ی لیژنه‌كه كرابوون خوێندرانه‌وه. دوای گفتوگۆی نێوان ئه‌ندامان و خستنه‌ڕووی سه‌رنج و پێشنیازه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌و نوسراوانه، ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداركران به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ركردنيان.
له‌به‌شێكی تری كۆبوونەوەكهدا، گفتوگۆكرا له‌سه‌ر بابه‌تی كرێی خزمه‌تگوزاری و كاره‌بای شوقه‌كانی نازستی و گوندی ئیتاڵی، كه په‌رله‌مانتاران تیایدا نیشته‌جێن و بڕیاردرا داوا لهسهرۆكایهتيی دیوانی په‌رله‌مان بكرێت به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بكات و له‌گه‌ڵ ستافی كارگێڕی دابنیشێت و دڵنیا بێت له‌ڕاستی و دروستيی كاره كارگێڕیيهكانیان.