شاندێكى لیژنەی پێشمەرگە سەردانی ئەکادیمیای سەربازیی زاخۆو بنکەی مەشق و راهێنانی خنس-ی کرد
ئەمڕۆ دووشەممە 2020/11/23، شاندێكی لیژنەی كاروبارى پێشمەرگە، بەسەرۆکایەتیی رێڤینگ هروری سهرۆكی لیژنهو جێگری سەرۆکی لیژنەو ئهندامیهتیی بڕیاردەرو ئەندامانی لێژنەکە، سەردانی بنکەی مەشق و راهێنانی خنس-یان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە لە قەزای شێخان کرد، بەمەبەستی ئاگادار بوون لەرەوشی ئەو پێشمەرگانەی کە لەوێ راهێنان دەکەن، دواتر سەردانی ئەکادیمیای سەربازيی زاخۆ-یان کردو سەرجەم بەشەکانیان بەسەر کردەوە.
لەسەردانەکەیاندا لەنزیکەوە چاودێريی شێوازی مەشق و ڕاهێنانەکانیان کردو بەدواداچوونیان بۆ کێشەو گرفتەکان و داواکارییەکانیان کرد.