لیژنەی داكۆكیكردن لهمافى ئافرەت راپۆرتێک لەسەر رەوشی جێبەجێکردنی یاسابەرکارەکانی تایبەت بەئافرەتان ئاماده دەکات
بەمەبەستی ئامادەکردنی راپۆرتێک لەسەر رەوشی جێبەجێکردنی یاسابەرکارەکانی تایبەت بەئافرەتان لەهەرێمی کوردستان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2020/11/16، لیژنەی داكۆكیكردن لەمافی ئافرەت، بەسەرپەرشتیی لەنجە ئیبراهیم دزەیی سەرۆكی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی لیژنەو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە كۆبووهوە.
تەوەری یەكەمی كۆبوونەوەكە بریتی بوو لەبەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكانی كۆبوونەوەی پێشووی لیژنەكەو تاووتوێكردنیان.
لهتهوهرێكی دیكهی كۆبوونهوهكهدا تاووتوێی ئامادەکردنی راپۆرتێک كرا لەسەر رەوشی جێبەجێکردنی یاسابەرکارەکانی تایبەت بەئافرەتان لەهەرێمی کوردستان.
ههر لهكۆبوونهوهكهدا كۆبوونەوەكەدا دانانی میکانیزم و چۆنیەتیی مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو پێشنیازو توێژینەوانەی كه لەلایەن رێكخراوە تایبەتمەندەكانی ئافرەتان ئاڕاستەی لیژنەكە كراون تاووتوێ كران بەمەبەستی دانانی میكانیزمێك بۆ پاڵپشتیی لیژنەكهى پهرلهمان بۆ كارەكانیان.