Skip to the content
Menu

لیژنەی ئەوقاف و كاروبای ئاینی پیرۆزبایی لەبابەشێخی نوێی ئێزدییه‌كان ده‌كات

بەناوی خوای گەورەو میھرەبان
بەبۆنەی دەستنیشانکردنی بەڕێز شێخ عەلی شێخ ئیلیاس حاجی ناسر، وەک بابەشێخی نوێی ئێزدییان، بەناوی لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی بەڕێزان میر حازم و بابە عەلی و جڤاتی رۆحانی و هەموو خوشک و برایانی ئێزدی دەکەین.
هیواخوازین بابەشێخ لەئەرکی تازەیدا لەو پلە ئاینییەدا سەرکەوتووبێت و بتوانێت پەرەی زیاتر بەپێكەوەژیانی ئاینی و لێبووردەیی بدات لەھەرێمی كوردستاندا تاھەمیشەكوردستان مایەی شانازیی ھەموولایەكمان و جێگه‌ی ستایشی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێت، چونكەكوردستان مالی ھەموومانەو پێویستە ھەر بەم نمونە جوانەی پێكەوەژیان بیھێلینەوە.
لێرەوە پشتیوانیی خۆمان بۆ جەنابی بابەشێخ رادەگەیه‌نین لەپێناو بەهێزکردنی گیانی پێکەوەژیان و چارەسەركردنی تەواوی ناخۆشییەكانی كوردانی ئێزدی و گەڕانەوەیان بۆ سەر زێدی خۆیان.
خوای گەورە ھاوكارو پشتیوانی ھەموولایەكمان بیت.
لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی لەپەرلەمانی کوردستان
2020/11/20