Skip to the content
Menu

لیژنەی ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى پیرۆزبایی لەسەرۆكی نوێی ده‌زگای گشتیی كاروباری مین ده‌كات

پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ دووشەمە ٢-١١-٢٠٢٠، شاندێكی لیژنەی ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى كەپێكھاتبوو لە وەیسی سەعید وەیسی بریاردەری لیژنەو فه‌یسەڵ عه‌باس عه‌وڵا ئەندامی لیژنه‌كه‌، سه‌ردانى ده زگای گشتیی كاروباری مین-ى كردو له‌لایه‌ن جه‌بار مستەفا سه‌رۆكى تازەی دەزگاكە‌ پێشوازیى لێكرا.
شاندى لیژنه‌كەى په‌رله‌مان وێڕای پیرۆزبایی له‌جه‌بار مسته‌فا بەبۆنەی دەستبەكاربوونی وه‌ك سەرۆكی نوێی دەزگاكە، بەگرنگییەوە باسیان لەڕۆل و ئەركی دەزگاكە كرد لە ھەڵگرتنەوەی مین و پاككردنەوەی ھەرێمی كوردستان لەپاشماوەكانی مین و تەقەمەنی و كاری مین هه‌ڵگرانیان بەكارێكی پر لِەخزمەت و مرۆڤانە وەسفكرد.
ھەروەك تیشكیان خستەسەر بڵاوكردنەوەی ھۆشیاریی زیاتر بۆ پاراستنی گیانی ھاووڵاتییانی کوردستان لەڕێگه‌ی وتاری ھەینی و مینبەری مزگەوتەكانەوە، چونكە ئەم پرسە چەند رەھەندێكی مرۆڤانەی ھەیە، ئەوەندەش رەھەندێكی ئاینیی ھەیەكەمەبەست لێی زیاتر پاراستنی گیانی ھاووڵاتییانە .
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا باس لەماف و ئیمتیازاتەكانی كارمەندانی مین و شەھیدو كەمئەندام و خانەنشینیی كارمەندو گرێبەستی كاروباری مین كرا، لای خۆیانەوە شاندی لیژنەكەى په‌رله‌مان جه‌ختیان لەسەر توندوتۆڵکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان کردەوە بۆ هه‌ر بابه‌ت و پرۆژه‌یه‌ك كه‌خزمه‌ت بەسەلامەتیی گیانی كوردستانیان بكات.