لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەى ئیدارهى ههرێم چەند پرسێکی گرنگ تاووتوێ دەکات
بەمەبهستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگی تایبەت بەكارى لیژنەكه، نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممه 2020/11/24، لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارهى ھەرێم، بەسەرپەرشتیی جوان یونس ڕۆژبەیانی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنەو بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه کۆبووەوە.
لەدەسپێکی کۆبوونەوەكهدا ئەو ڕاپۆرت و نوسراوانەی ئاراستەی لیژنەكه کرابوون خوێندنەوەیان بۆ کراو دوای گفتوگۆکردن، ئەوانەى پێویستییان بەوەڵامدانەوە ههبوو وەڵامدرانهوه، ئەوانەی تریش ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کران بۆ کاری پێویست.
ههر لهكۆبوونهوهكهدا باس لەپڕۆژەی بەجینۆسایدناساندنی تاوانەکانی تیرۆریستانی داعش کرا کە لەناوچەکوردستانییەکانى دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم ئەنجامیانداوە، پەیوەست بەو پرسە بڕیار وایە پڕۆژەیاسایەک لەحکومەتەوە بنێردرێتە پەرلەمان بۆئەوەی کاری لەسەر بکرێت.
تەوەرێکی دیكهی کۆبوونەوەكه قسەکردن بوو لەسهر کۆبوونەوەی لیژنەكه لەگەڵ حزب و لایهنه کوردستانییەکان لەکەرکوک کەبڕیارە لەئایندەیەکی نزیکدا لیژنەكه لەگەڵیان کۆببێتەوە.