لیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا
بەمەبهستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگی پەیوەست بەكارى لیژنەكه، پێشنیوەڕۆى ئەمڕِۆ دووشهمه 2020/11/9، لیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان، بەسەرپەرشتیى شاخەوان رەئوف بەگ سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنەو بریاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه کۆبوونەوەی ئاسایی خۆى ئهنجامدا.
لەسەرەتای کۆبوونەوەكه سەرجەم ئەو نوسراو و ڕاپۆرتانەی کەئاراستەی لیژنەكه کرابوون خوێندنەوەیان بۆ کراو دوای گفتوگۆکردنیان، ئەوانەی پێویستییان بەوەڵاَمدانەوە ههبوو وەڵامدرانهوه ئەوانەی تریش ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کران بهمهبهستی چارەسەركردنیان و کاری پێویست، ھەندێک لەو نوسراوانەش پێویستیی بەبەدواداچوونی لیژنەكەوه ههبوو.
تەوەرێکی تری کۆبوونەوەكه قسەکردن بوو لەسەر کارو بەرنامەی سەردانەکانی لیژنەكه، بۆ ئەم مەبەستەش لیژنە بریاریدا سەردانی پارێزگای دھۆک و بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسى ئهو شاره بکات و ههروهها بەدواداچوون بۆ پرسی گیراوەکانی بادینان بکات، مەبەستێکی ترى ئەو سەردانە دروستکردنی ھەماھەنگیی زیاتره لەنێوان پارێزگای دھۆک و لیژنەى ناوخۆى پهرلهمان.