لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی پرسی نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی ده‌ره‌وه تاووتوێ ده‌كات
بەمەبه‌ستی تاووتوێکردنی پرسی نوێنه‌رایه‌تییه‌كانى ده‌ره‌وه، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشه‌مه 2020/11/2، لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕه‌وه‌ندى كوردستانى بەسەرپەرشتیی د.ڕێبوار بابکەیى سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه کۆبووەوە.
کۆبوونەوەکە تایبەت بوو به‌گفتوگۆکردن لەسه‌ر پرسی نوێنەرایه‌تییەکانی حکومەتی ھەرێم لەدەرەوە، وەک چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی کارەکانیان و جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان لەسەر چ بنەمایەکە، ھەرەوەھا ئەو کێشەو گرفتانەی کەبۆ نوێنەرایه‌تییەکانی حکومەتی ھەرێم دێنە پێش، ئەمەش وەک ئەرکی لیژنەی پەیوەندییەکان بۆ چاودێریکردنی ئەدای ئەو نوێنەرایه‌تییانە کە لەدرەوەن، دوای گفتوگۆیەکی چڕ لەسەر ئەو پرسانەو بەمەبه‌ستی زیاتر ئاگاداربوون لەسەر کار‌و ئەدای ئەو نوێنەرایه‌تییانە، لیژنە بریارىدا لەئایندەیەکی نزیکدا دانیشتنێک لەنێوان لیژنەى پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی ده‌ره‌وه‌ى حکومەتی ھەرێم ساز بکرێت.