لیژنەی پێشمەرگە گفتوگۆ لەسەر باشترکردنی بژێویی ژیانی پێشمەرگە دەکات
ئەمڕۆ چوارشهممه 2020/11/18، لیژنەی كاروبارى پێشمەرگە، بەسەرپەرشتی رێڤینگ هروری سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لیژنەو بڕیاردەرو ئەندامانی لیژنەكه، بەشێوەی ڤیدیۆ کۆنفڕانس کۆبوونەوی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە بریتی بوو لەگفتوگۆکردن لەسەر دۆزینەوەی میکانیزمێک بۆ باشترکردنی ژیانی هێزەکانی پێشمەرگەو هەوڵدان بۆ دەستەبەرکردنی هەندێک ئیمتیازات بۆ پێشمەرگە، بۆ ئەمەش هەریەک لەئەندامان راو پێشنیازی خۆیان خستەڕوو.
لەتەوەرێکی دیكهی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکرا لەسهر بەردەوامبوونی سەردان و بەدواداچوونە مەیدانییەکانی لیژنەكه بۆئەوەی لەنزیکەوە ئاگاداری کێشەو گرفت و داواکارییەکانی هێزەکانی پێشمەرگە بن و بتوانن لەئایندەدا کاری لەسەر بکەن و رێگەچارەی گۆنجاوی بۆ بدۆزنەوە.