لیژنه‌ی ڕ‌ۆشنبیرى به‌دواداچوون بۆ به‌كرێدانی پارچه زه‌وییه‌كی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ده‌كات
به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی زانیاری له‌سه‌ر به‌كرێدانی پارچه زه‌وییه‌كی موڵكی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان کەدەکەوێتە ناو حەوشەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیریی سلێمانی، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2020/11/24، هەردوو پەرلەمانتار مەم بورهان قانع و گۆران عومەر عەلی، ئه‌ندامانى لیژنەی رۆشنبیری و کۆمەڵگه‌ی مەدەنی و وەرزش و لاوان و ئەندامانی لیژنەی لێکۆڵینەوە لەو زەوییە بەکرێدراوەی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، پێشوازییان کرد لەبەرێوەبەری گشتیی دیوانى وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان و شاندێکی وه‌زاره‌ت.
له‌كۆبووه‌نه‌وه‌یه‌كدا تاووتوێی وردەکاریی بەشێکی گرێبەستەکە کراو سوودو زیانەکانی گرێبەستەکە بۆ سەر بەرژەوەندیی گشتی لێکدرایەوەو بڕیاردرا لە چەند رۆژی داهاتوودا کۆبوونەوەیەکی دیکەی هاوشێوە ئەنجامبدرێت و دواتر بەڕاپۆرتێک لیژنەی رۆشنبیریی پەرلەمانی لێ ئاگادار بکرێتەوەو بڕیاری کۆتایی لەسەر ئەو دۆسییەیه بدرێت.
شاندەکەی وەزارەت لەسەر بانگهێشتی لیژنەی رۆشنبیری و کۆمەڵگه‌ی مەدەنی و وەرزش و لاوان سەردانی پەرلەمانى كوردستانیان کردبوو.