لیژنەی شەهیدان بەدواداچوون بۆ ئەو بێڕێزییە دەكات كه‌بەرامبەر به‌كەسوكاری شەهیدان كرا
بەمەبەستی گفتوگۆكردن و به‌دواداچوون بۆ ئەو بێڕێزییەی لەلایەن رێكخراوێكەوە بەپێدانی هەندێ كەلوپەلى كۆنه‌و ساده بەكەسوكاری سه‌ربه‌زی شەهیدانى ده‌ستی داعش كرا، ڕِۆژی سێشه‌مه 2020/11/17، لیژنەی كاروباری شەهیدان و جینۆساید‌و زیندانیانی سیاسی، بەسەرپەرشتیی سوسن محەمەد میرخان سەرۆكی لیژنەو ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیاردەرو ژمارەیەك لەئەندامانى و راوێژكارانى لیژنەكە كۆبووەوە.
لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەسەر ئەو بێڕێزییەی كه لەچەند رۆژی رابردوودا له‌به‌رده‌م نەخۆشخانەی پێشمەرگە بەرامبەر بەخانەوادەی سه‌ربه‌زی شەهیدانى ده‌ستی تیرۆریستانی داعش كرا به‌دابه‌شكردنی هەندێ جلوبه‌رگ و كەلوپەلی ساده‌و كۆنه به‌سه‌ریاندا له‌لایه‌ن رێكخراوێكى ئه‌مریكییه‌وه، كە كاردانەوەو ناڕەزایی توندى خانەوادەى شه‌هیدانی لێكەوتەوە تا كار گەیشتە ئەوەی كەلوپەلەكانیان سووتاند.
دوای گفتوگۆكردن لیژنە بڕیاریدا بەپێكهێنانی لیژنەیەكی لاوەكی بۆئه‌وه‌ی سەردانی وەزارەتی پێشمەرگە بكات بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ ئه‌و بابه‌ته كه‌بۆچی ئه‌و رێكخراوە لەژێر ناوی شەهیدان ئەو بێڕێزییەی كردووە.