Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی میوانداریی وه‌زیری ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی ته‌ندروستی، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 2020/11/2، لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه‌و مافی به‌كاربه‌ر، به‌سه‌رپه‌رشتیی د.صباح زێباری سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆكرا له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و دواین پێشهاته‌كانی ڤایرۆسی كۆڕۆناو هه‌ڵكشانی ڕێژه‌ی تووشبووان و گیانله‌ده‌ستدان، دوای خستنه‌ڕووی سه‌رنج و بۆچوونه‌كان له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی لیژنه‌كه‌و ئه‌ندامانه‌وه‌ بڕیاردرا كه‌ له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا میوانداریی به‌ڕٍێز وه‌زیری ته‌ندروستی بكرێت بۆ له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ ڕه‌وشی ته‌ندروستی و ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی و پلانی داهاتووی حکومەتی ھەرێم بۆ ڕیگه‌گرتن له‌زیادبوونی ڕێژه‌ی تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدان به‌م ڤایرۆسە.
له‌به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌بابه‌تی ڕێنماییه‌كانی مۆڵه‌تی فه‌رمانبه‌ران كرا كه‌خاوه‌نی منداڵی نه‌خۆشن و نه‌خۆشییه‌كانیان درێژخایه‌نه‌و له‌ئێستادا گرفت بۆ به‌شێك له‌م فه‌رمانبه‌رانه‌ دروستبووه‌و بۆ له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون، بڕیاردرا لیژنه‌یه‌كی لاوه‌كی سه‌ردانی وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بكات بۆ به‌دواداچوونى ئه‌و بابه‌ته‌ به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی و هه‌وڵبدرێت كه‌كارئاسانیی ته‌واو بكرێت بۆ ئه‌وه كه‌سانه‌ی ئه‌م ڕێنماییه‌ ده‌یانگرێته‌وه.‌