لیژنەی وزهو سامانە سروشتییەكان داوای زانیارى سهبارهت بهبڕی بەرهەمهێنانی نەوت و هەناردەكردنی و كۆی داهاتهكهى دەكات
بەمەبەستی تاووتوێكردنی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت و هەناردەكرنی و كۆی داهاتهكهى و زیادەڕۆیی لەكەرتی كارەباو زانینی قەبارەی ئەو زیانەی بەر داراییی گشتی كەوتووە بەهۆی تەقاندنەوەی بۆڕِییە نەوتەكەی هەرێم، پێشنیوەڕۆی ئەمڕِۆ سێشەمە 2020/11/10، لیژنەی وزەو سامانە سروشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانی بەسەرپەرشتیی عەلی حەمە ساڵح سەرۆكی لیژنهو ئامادەبوونی جێگرى سهرۆكی لیژنهو بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژكارانى لیژنەكە كۆبووەوە.
لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەسەر ئەو زیانانەی كه بەر داراییی گشتی كەوتووە بەهۆی تەقاندنەوەی ئەو بۆڕِییە نەوتەی هەرێمی كوردستان، بۆ ئهو مهبهسته لیژنەكە نوسراوی فەرمیی ئارٍاستەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كرد تاوەكو بەنوسراوی فەرمی وەڵامی لیژنەكە بدرێتەوە سهبارهت بەزانینی قەبارەی زیانی داراییی گشتی و چەند رۆژ وەستانی ئاستی بەرهەمهێنان لەكێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستاندا.
لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر داهاتی نەوت و راپۆرتی كۆمپانیای دیلۆیت كرا، بەهەمان شێوە بەفەرمی لیژنەكە نوسراوی ئاڕاستەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كرد كەمانگانە یان بەلایهنی كەمەوە سێ مانگ ئەگەر ئەو پرۆسەیە دیلۆیت ناتوانێت لەوادەی خۆیدا تەواوی بكات داواكارن وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەكۆتایی هەموو مانگێكدا بەڕاپۆرت بڕی بەرهەمهێنانی نەوت و هەناردەكردنی و كۆی داهات و خەرجیی كۆمپانیاكان و ئەو پارەیەی دەدرێتە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێم بدرێتە لیژنەكە.
لەكۆتایی كۆبوونەوەكەدا تاووتوێی زیادەڕِۆیی لەكەرتی كارەبادا كراو لیژنەكە نوسراوی فەرمیی ئاڕاستەی وەزارەتی كارەبا كرد كەتێیدا وردەكاریی بڕو ئەو مێگاواتانە دیاریكراوە كەبەهۆی زیادەڕۆییەوە بەهەدەر دەچێت.