Skip to the content
Menu

په‌یامی هاوخه‌میى د.ڕێواز فایه‌ق بۆ كۆچی دوایى د.فرسه‌ت سۆفی

زۆر بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی پارێزگاری هەولێرو ئەندامی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان دکتۆر فرسەت سۆفی- مان پێگەیشت.
دکتۆر فرسەت کەسێکی جیاوازو تایبەت بوو، هاوڕێیەکی بەئەمەک و جێگەی متمانە بوو، پەرۆشی یەکڕیزی و تەبایی و برایەتی بوو، هەرکات ناکۆکیی نێوان هێزە سیاسییەکان و بەتایبەت یەکێتی و پارتی دەگەیشتە ئاستێک کە لەچارەسەر بێئومێد ئەبووین، ئەو ئازایانە کاری بۆ گرێدانەوەى ئەکرد، بۆیە شایەدی بۆ دەدەم لەماوەی (٥) ساڵی کارکردنمان پێکەوە هەرگیزو لەهیچ بارودۆخێکدا هۆکاری تێکدان و ترازان نەبوو.
د.فرسەت وەک پارێزگار بەختی ئەوەی نەبوو پلان و بەرنامەکانی جێبەجێ بکات، بەڵام هەر لەسەرەتای پەیدابوونی ڤایرۆسی کۆرۆناوە شەوو ڕۆژی خستە سەریەک لەپێناو خزمەتکردن و خۆشەویستی و پاراستنی هەولێرییەکان، دواجاریش هەر بەهۆی دڵسۆزی کارکردن و بەریەککەوتنی بەردەوامی لەگەڵ چین و توێژە جیاوازەکان بەقورسی دووچاری ئەم پەتا نەگریسەبوو، زۆر بەداخەوە کە مەرگ ڕێگەی پێنەدا پڕۆژە نیشتمانییەکانی بگەیەنێتە ئامانج، کۆچی دوایی د.فرسەت سۆفی خەسارەتێکی ئێجگار گەورەیە، داخ و کەسەرێکی گەورەی خستە دڵمانەوە، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەو کەسوکاری و هاووڵاتییانی پارێزگاى هەولێر دەکەین، داواکارین لەخوای گەورە سەبرو ئارامی بەخانەوادەو ئازیزانی ببەخشێ و خوالێخۆشبوو بەبەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.
"انا لله وانا الیە راجعون"
د.رێواز فایەق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
2020/11/18