په‌یامی هاوخه‌میی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ كۆچی دوایی كاك قادرى حاجى عه‌لی
زۆر به‌داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی دێرین، سیاسه‌تمه‌دارو كارگێڕی پێشووتری مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، كاك قادری حاجی عه‌لی–م پێگه‌یشت.
كۆچی ناواده‌ی سیاسه‌تمه‌دارێكی گه‌وره‌ی وه‌ك كاك قادر له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌ی كه کوردستان پێیدا تێده‌په‌ڕێت، خه‌ساره‌تێكی ئێجگار گه‌وره بوو، جێگای ئه‌و كه‌ڵه تێكۆشه‌ره‌ی شۆڕشی نوێ و یه‌كێك له‌دیارترین داكۆكیكارانی مافی خه‌ڵك وا به‌ئاسانی پڕنابێته‌وه‌و له‌ده‌ستدانی مایه‌ی ئازارێكی قووڵه.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكارو هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رانی ده‌كه‌ین، خوای گه‌وره سه‌برو ئارامی به‌خانه‌واده‌و ئازیزانی ببه‌خشێت و كۆچكردوو به‌به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.
"انا لله وانا الیه را‌جعون"
د. ڕێواز فایه‌ق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان