Skip to the content
Menu

په‌یامی هاوخه‌میی هێمن هه‌ورامی بۆ كۆچی دوایى د.فرسه‌ت سۆفی

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
بەداخ و كه‌سه‌رێكی قووڵه‌وه‌ هەواڵی کۆچی دوایى براو هاوڕێی ئازیزم د.فرسه‌ت سۆفى ئه‌ندامی خولی چواره‌می پەرلەمانی کوردستان و سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاتیى هه‌مواركردنه‌وه‌ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان و پارێزگارى ئێستاى هه‌ولێر-م پێگه‌یشت.
كۆچكردوو یەکێک بوو لەپەرلەمانتاره‌ چالاک و دڵسۆزەکان و یاساناسێكی لێهاتووش بوو، رۆلێكی دیارو به‌رچاوی هه‌بوو له‌په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌میشه‌ له‌خه‌می پرۆسەی چاکسازیدا بوو، دوای وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگارى هه‌ولێر-یش زۆر به‌دڵسۆزییه‌وه‌ كاره‌كانی راده‌په‌ڕاندو به‌ده‌م داواكارى و كێشه‌ی هاووڵاتییانه‌وه‌ بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ مه‌رگ رێگه‌ی نه‌دا له‌ڕێگه‌ی پۆسته تازه‌‌كه‌یه‌وه‌ خزمه‌تی زیاتر به‌هه‌ولێر بكات و ‌به‌هۆى تووشبوونی به‌په‌تاى نه‌گریسی كۆڕۆنا گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌و بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له‌خۆمان و خانه‌واده‌و كه‌سوكارو هاوڕێیان و هه‌ڤاڵانی ده‌كه‌ین، داواکارین لەیەزدانی مەزن سەبرو ئارامی بەهه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و كۆچكردووش بەبەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.
"انا لله وانا الیە راجعون"
هێمن هه‌ورامی
جێگرى سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
2020/11/18