پهیامی پیرۆزبایى سكرتێری پهرلهمان بۆ رۆژی زمان و كلتوورى پێكهاتهی توركمان
رۆژی ١٧ی ١١ی هەموو ساڵێک، رۆژی زمان و کلتووری پێکهاتەی تورکمانە، پەرلەمانی کوردستان بەبڕیاری ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٢٠، بەئامانجی پتەوکردن و دەوڵەمەندکردنی فرەیی کەلتووری لەهەرێمی کوردستان، ئەم رۆژەی وەک بۆنەیەکی فەرمی بۆ پێکهاتەی تورکمان دیاریکردووە، بەم بۆنەیهوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم هاووڵاتییانی پێکهاتەی تورکمان دەکەین، زمان ناسنامەو کۆڵەگەی ژیان و مانەوەی نەتەوەییە، لەهەرێمی کوردستان زمانی فەرمی کوردییە، بەڵام بۆ ئێمەی پێکهاتەکان کە بەیاسا لەپەرلەمانی کوردستان دەرچوێندراوە، ئازادین کە بەزمانی دایکی نەتەوەی خۆمان بخوێنین و بنوسین، ئەمەش دەرخەری ئەو راستییەیە کەپێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکان لەهەرێمی کوردستان لەوپەڕی بەرزیدایەو بەیاسا مافەکانمان پارێزراوەو بەمانای مانەوەی نەتەوەییمانە.
پێویستە لەسەر هەموومان وەک پەرلەمان و حکومەتی هەرێم و رێکخراوەکانی کۆمەڵگهی مەدەنی و هەموو تاکێکی کۆمەڵگه کەکار بکەین و هەوڵەکانمان چڕ بکەینەوە بۆ زیاتر پاراستنی زمان و فەرهەنگی نەتەوەییمان، چونکە هەر نەتەوەیەک کەسەربەخۆییشی نەبێت بەڵام زمانەکەی خۆی بپارێزێت هەرگیز لەناو ناچێت و رۆژێک دێت کەسەردەکەوێت و سەربەخۆیی خۆی بەدەست دەهێنێت.
منى نبى قهوهچی
سكرتێرى پهرلهمانى كوردستان
١٧ی ١١ی ٢٠٢٠