Skip to the content
Menu

پەیامی هاوخەمی هێمن هەورامی بۆ کۆچی دواییی جه‌لالی مه‌له‌کشا

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دواییی شاعیری ناوداری کورد (جەلالی مەلەکشا)م بیست، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و هاوخه‌میی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكار و سه‌رجه‌م ئەدیب و شاعیرانی کوردستان ده‌كه‌م. (جەلالی مەلەکشا) بەشیعرەکانی خزمەتێکی زۆری زمان و ئەدەبی کوردی کردووە. لە یەزدانی مەزن داواکارم خوالێخۆشبوو بەبەهەشتی خۆی شاد بکات و ئارامیش بەهەموو لایەک بدات.

"انا لله وانا الیه راجعون"

هێمن هەورامی

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان

١/١١/٢٠٢٠