Skip to the content
Menu

پەیامی هاوخەمیی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بۆ کۆچی دوایی نادر محه‌مه‌د قادر

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
بەداخەوە گوێبیستی هەواڵی کۆچی دوایی (نادر محه‌مه‌د قادر) ئه‌ندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان بووین.
خوالێخۆشبوو پێشمەرگەو کەسایەتییەکی دیاری کارگێڕی و کۆمەڵایەتی بوو، لەبواری کاری پەرلەمانیشدا خزمەتێکی زۆری کردووەو یەکێک بووە لەپەرلەمانتارە دڵسۆزو چالاکەکانی پەرلەمانی کوردستان.
بەم بۆنە خەمناکەوه‌ پرسەو هاوخەمیی خۆمان ئاراستەی خانەوادەو کەسوکاری دەکەین و لەخودای گەوره داواکارین خوالێخۆشبوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبرو ئارامی بەبنەماڵەو کەسوکاری ببه‌خشێت.
"انا لله وانا الیه راجعون"
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان
2020/11/19