Skip to the content
Menu

پرسه‌نامه‌ى سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بۆ كۆچی دوایى مامۆستا فاتیح حه‌مەئه‌مین به‌گ

بەداخ و پەژارەیه‌کی زۆرەوە هه‌واڵی كۆچی دوایی مامۆستا فاتیح حه‌مەئه‌مین به‌گ، ئه‌ندامى خولى یه‌كه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان-مان بیست، كۆچكردوو یه‌كێك بوو له‌ ئه‌ندامه‌ چالاكه‌كانی خولی یه‌كه‌می په‌رله‌مانی كوردستان.
به‌و بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ پرسەو سەرەخۆشی و هاوخه‌میى خۆمان ئاراسته‌ی بنەماڵە بەڕێزەکەی و كه‌سوكارو هه‌ڤاڵانی دەکەین، له‌خوداى گه‌وره‌ داواكارین كۆچكردوو به‌به‌هه‌شتی به‌رینى خۆی شاد بكات و سه‌بوورى و ئارامیش به‌هه‌موولایه‌ك ببه‌خشێ.
"انا اللە وانا الیە راجعون"
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان