خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵك و ماڵی ده‌وڵه‌ت كرا
ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 2020/11/25، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.رێواز فایق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌بوونی هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (10)ى ئاسایی خولی پایزه له‌ساڵی دووه‌مى خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان به‌ناوى خوا‌و گه‌لی كوردستانه‌وه دانیشتنه‌كه‌ی كرده‌وه، پاشان له‌لایه‌ن منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان، به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه‌و پوخته‌ى دانیشتنى پێشووى په‌رله‌مان و ناوى ئاماده‌نه‌بووانی دانیشتنی پێشوو و كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كان به‌مۆڵه‌ت و بێ مۆڵه‌ت خوێندرایه‌وه.
پاشان به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ژنان، سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان وته‌یه‌كی كورتى پێشكه‌شكردو رایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ 25ى نۆڤێمبه‌ره، رۆژی جیهانیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژی دژی ژنانه، له‌م رۆژه‌دا سڵاو بۆ رۆحی به‌رزه‌فڕى ئه‌و ژنانه‌ى به‌ناحه‌ق و به‌پاساوى ناڕه‌وا ئه‌كوژرێن، ئازایه‌تی و خۆڕ‌اگرى بۆ ئافره‌تانی ئازا كه له‌سه‌ر مافه‌كانی خۆیان رشتن".
داواشی له‌دادگاكان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد كه له‌جێبه‌جێكردنی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژی دژی ژنان رشت و كارابن، هه‌روه‌ها داواشی له‌لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافى ئافره‌ت له‌په‌رله‌مانی كوردستان كرد كه‌به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نى باڵای كاروبارى خانمان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى توندوتیژی له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ، كه‌موكوڕییه‌كانی یاسای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى توندوتیژی دژی ژنان بكه‌ن به‌پێشنیازه‌یاسایه‌ك و پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی بتوانن داكۆكیكارێكی راسته‌قینه‌بن له‌مافه‌كانی ئاقره‌تان له‌هه‌رێمی كوردستاندا.
دواتر وه‌ك رێزلێنانێك له‌گیانی پاكی كۆچكردوو د.فرسه‌ت سۆفى پارێزگارى هه‌ولێرو ئه‌ندامی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رۆكی په‌رله‌مان داواى له‌ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كرد ده‌قیقه‌یه‌ك به‌بێده‌نگی بوه‌ستن.
به‌ر له‌ده‌ستكردن به‌جێبه‌جێكردنی خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه كه‌بریتی بوو له‌خوێندنه‌وه‌و گفتوگۆكردنی ڕاپۆرتی لیژنه‌ی پەیوەندییەكان و ڕەوەندی كوردستانی سەبارەت بەدیاردەی كۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات، به‌هۆى ئاماده‌نه‌بوونی وه‌زیرانی تایبه‌تمه‌ند، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوبراوه‌وه پێشنیازكرا ئه‌و خاڵه‌ى به‌رنامه‌ى كار بۆ كاتێكی تر دوابخرێت، ئه‌و پێشنیازه‌شی له‌لایه‌ن چه‌ند ئه‌ندامێكی تره‌وه پشتیوانیی لێكراو سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش پێشنیازه‌كه‌ى خسته ده‌نگدانه‌وه‌و به‌ده‌نگى 87 په‌رله‌مانتار په‌سند كرا‌و بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو دواخرا.
پاشان به‌پێی خاڵى یه‌كه‌می به‌رنامه‌ى كار دواى ئالوگۆڕكردنی ریزبه‌ندیى خاڵه‌كانى به‌رنامه‌ى كار، كه‌بریتی بوو له‌خستنەڕووی ڕاپۆرتی لیژنەی (بەدواداچوون) كە بەبڕیاری ژمارە (8)ی ساڵی 2020 پێكهێنرا بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌قسه‌كانى سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ى نوێ به‌تۆمه‌تباركردنى چه‌ند ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان به‌هه‌ڕه‌شه‌كردن لێی، له‌لایه‌ن رزگار محه‌مه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌كه، ئه‌نجامی به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌كانی لیژنه‌كه خوێندرایه‌وه، دواتر سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بڕیارى كۆتایی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی خسته‌ڕوو و ڕایگه‌یاند: "له‌تێبینییه‌كان و ڕوونكردنه‌وه‌كانی لیژنه‌كه بۆمان ده‌ركه‌وت لیژنه‌كه له‌ئه‌نجامی به‌دواداچوونه‌كانى به‌ڵگه‌ی پێویستی بۆ سه‌لماندنی ڕووداوه‌كه ده‌ستنه‌كه‌وتووه‌و له‌به‌رئه‌وه‌ى لیژنه‌ی په‌رله‌مانی ده‌سه‌ڵات و ئامڕازه‌كانی لێكۆڵینه‌وه له‌تاوانكاریى له‌به‌رده‌ست نه‌بووه، نه‌یتوانیوه بابه‌تی هه‌ڕه‌شه‌كردن یه‌كلایی بكاته‌وه".
بۆیه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌سڕینه‌وه‌ى ته‌واوى قسه‌كانی په‌رله‌مانتار د.كازم و وه‌ڵامه‌كانی په‌رله‌مانتاران و ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ى وه‌رگیراون له‌دانیشتنی رۆژی 2020/9/9، له‌پڕۆتۆكۆلى په‌رله‌مان و هه‌روه‌ها راشیانگه‌یاند: "له‌و ڕوانگه‌یه‌ی كه لێكۆڵینه‌وه له‌كردارى تاوانكارى له‌تایبه‌تمه‌ندیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه كۆتایی به‌كارى لیژنه‌ی به‌دواداچوون دهێنرێت و داواكارین كه‌په‌رله‌مانتارانی به‌ڕێز لێبوورده‌بن به‌رامبه‌ر یه‌كترى و ئه‌و دۆسییه‌یه كۆتایی پێبێت".
به‌پێی خاڵی دووه‌مى به‌رنامه‌ی كاریش كه‌بریتی بوو له‌خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵك و ماڵی ده‌وڵه‌ت، كه‌به‌ئاماده‌بوونی د.ڤالا فه‌رید وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی و لیژنه‌ی داراییه‌وه پێشنیازكرا ته‌نیا راپۆرتی لیژنه‌ی هاوبه‌ش بخوێندرێته‌وه‌و بكرێته بنه‌ما بۆ گفتوگۆكردن، ئه‌و پێشنیازه‌ش له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا.
به‌مجۆره ناوونیشان و ماده به‌ماده‌و بڕگه به‌بڕگه‌ی راپۆرته‌كه‌و هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنى پڕۆژه‌یاساكه خوێندرایه‌وه‌و له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیشه‌وه سه‌رنج و تێبینی و پێشنیاز له‌سه‌ر ماده‌و بڕگه‌كانی راپۆرتى لیژنه‌ی هاوبه‌ش ده‌خرانه‌ڕوو به‌مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زیاترى و دواتریش له‌لایه‌ن لیژنه‌ی دارایى لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی و وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى په‌رله‌مان روونكردنه‌وه‌ى پێویست له‌سه‌ر سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازی ئه‌ندامان ده‌خرایه‌ڕوو.
به‌مجۆره سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆتایی به‌دانیشتنه‌كه هێناو رایگه‌یاند: "رۆژی دووشه‌مه‌ی داهاتوو درێژه به‌كۆبوونه‌وه‌كانمان ده‌ده‌ین".