یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستیی تایبەت ههموار دهكرێتهوه
رۆژى چوارشەمە 2020/11/11، شاندێکی لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکیکردن لەمافی مرۆڤ، بەسەرۆکایەتیی رۆمیۆ هەکاری سەرۆکی لیژنەو ئەندامیەتیی زانا مهلا خالدو زکری زێباری و حهسیبه گهردى ئهندامانى لیژنهكهو خهدیجه مزورى ئهندامى لیژنهی كاروبارى یاسایی و راوێژکارانی لیژنەكه، لەهوتێل شیراتۆن لهشارى ههولێر، بەشداریى لەکۆبوونەوەیەک كرد کەلەلایەن رێکخراوی جوداڵ (JUDAL) بەهاوکاری دەزگای دمدم رێکخرابوو بەمەبەستی پێشکەشکردنی چەند پێشنیازێک سەبارەت بەهەموارکردنەوەی یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستیی تایبەت ژمارە ٢٢ی ساڵی ٢٠١١ى پەرلەمانی کوردستان.
سەرەتا شیلان گۆران سەرۆکی رێکخراوی جودال باسی لەکارو چالاکییەکانی رێکخراوەکە کرد کەبەهاوکاریی دەزگای دمدم زنجیرەیەک کۆبوونەوەی ئەنجامداوە لەگەڵ یاساناس و پسپۆڕانی دەروونیی منداڵان بەمەبەستی پێشکەشکردنی چەند پێشنیازێک سەبارەت بەهەموارکردنەوەی یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستیی تایبەت ژمارە ٢٢ی ساڵی ٢٠١١.
پاشان د.صابر خۆشناو بەدرێژی پێناسەی یاسای ژمارە ٢٢ی ساڵی٢٠١١ی بۆ پەرلەمانتاران کردو گفتوگۆیەکی چڕوپرکِرا لەسەر مافی کەمئەندام و خاوەن پێداویستیی تایبەت، وەك نمونە باس لەتووشبووانی ئۆتیزم لەکوردستان کرا، جێگهی ئاماژەیە کەڕێژەی منداڵانی تووشبووی ئۆتیزم لەزیادبووندایە لەهەرێمی کوردستان و بەپێی ئامارە نافەرمییەکان زیاتر لە (٣٠٠٠) حاڵەتی تووشبووی ئۆتیزم تۆمارکراوە لەهەر چوار پارێزگاكهی هەرێمی کوردستان.
لەکۆتایی کۆبوونەوەکەدا کۆمەڵێک راسپاردهی گرنگ و بەسوود گهڵاڵه كرا بۆئهوهى پەرلەمانتاران لەکاتی هەمواری یاساکە سوودی لێ ببینن، شایانی باسە پڕۆژەی هەمواری یاساکە کەلەلایەن وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی ئامادەکراوە، لەماوەیەکی نزیکدا لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیران ئاراستەی پەرلەمان دەکرێت بەمەبەستی ئهنجامدانى ڕێككاره یاساییهكانی و دانانی لەبەرنامەی کارى دانیشتنی پهرلهمان بۆئهوهى خوێندنەوەی یهكهمی بۆ بکرێت و هەموار بکرێتەوە.