Skip to the content
Menu

سەرۆکی حکومەتی هەرێم گەیشتە پەرلەمانی کوردستان

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشه‌مه‌ 2020/10/5، د.ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بەئامادەبوونی هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمان و منی نبی قهوەچی سکرتێری پەرلەمان، پێشوازیی لەمەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.
لەدیدارێکدا کەهەریەک لەئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و د.ڤاڵا فەرید وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان و ئامانج رەحیم سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئامادەیبوون، باس لەپتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان پەرلەمانی کوردستان و حکومەتی هەرێم کرا و جەخت لەسەر کاری پێکەوەیی و هاوبەش له‌چوارچێوه‌ی كارى ته‌شریعی و جێبه‌جێكردنی یاساكان و ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکان و تێپەڕاندنیان كرایه‌وه‌.
شایانی باسە ئەمڕۆ دووشەمە ڕێکەوتی 2020/10/5، لەسەر داوای سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و به‌پێى حوكمی بڕگه‌ی (دووه‌م)ی‌ مادده‌ی (66) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ خستنەڕووی هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی پڕۆسه‌ی چاكسازی له‌كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی له‌مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كان و خانه‌نیشنی له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق ژماره‌ (2)ی ساڵی 2020 و بارودۆخی داراییی هه‌رێمی كوردستان و دابه‌شكردنی مووچه‌و دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ و بارودۆخی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و لێكه‌وته‌كان و هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆڕۆنا.