Skip to the content
Menu

شاندێكی لیژنەی پێشمەرگە سەردانی وەزیری پێشمەرگەو بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی کرد

بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ هه‌نگاوه‌كانى جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی و پرسی پلەبەرزکردنەوەو چەند پرسێکی تری تایبەت بەهێزەکانی پێشمەرگە، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشه‌مه‌ 2020/10/6، شاندێكی لیژنەی كاروبارى پێشمەرگە له‌په‌رله‌مانى كوردستان، بەسەرۆكایه‌تیی عوسمان سێدەری جێگری سەرۆکی لێژنەو ئه‌ندامییه‌تیی رزگار محه‌مه‌دو سەعید هەرکی و ئەبوبەکر هەڵەدنی و باڵامبۆ کۆکۆیی، ئەندامانی لیژنەکە، سەردانی وەزیری پێشمەرگەی کرد.
لەدیدارێکدا بەدوداچوون بۆ جێبەجێکردنی هەندێک بڕگِەو ماددەی یاسای چاکسازی کرا، بۆ پێداچوونەوەو رێکخستنی لیستی سوودمەندانی خانەنشینیی کەمئەندامانی پێشمەرگەو پرسی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران و هەندێک پرسی تری تایبەت بەهێزەکانی پێشمەرگە.
دوابەدوای سەردانەکەیان بۆ لای وەزیری پێشمەرگە، هەر ئەمڕۆ شانده‌كه‌ سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی وەزارەتی پێشمەرگەی کردو لەگەڵ بەڕێوەبەرو بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتییەکە کۆبووەوەو بەتێروتەسەلی گفتوگۆ لەسەر خانەنشینیی کەمئەندامانی پێشمەرگە کراو هەردوولا جەختیان لەسەر هەماهەنگیی زیاتر کردەوە.