لیژنه‌ى شاره‌وانى و گواستنەوەو گەیاندن و گەشتوگوزار كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا
![](/media/6810/kurdistan_parliament_lsharawani.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132471569600000000)
به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به‌كارى لیژنه‌كه، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 2020/10/14، لیژنه‌ى شاره‌وانى و گواستنەوەو گەیاندن و گەشتوگوزار له‌په‌رله‌مانى كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیی لوقمان وه‌ردی سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه كۆبووه‌وه.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه سه‌رجه‌م ئه‌و نوسراو و یاداشت و سكاڵا‌و داواكارییانه‌ی ئاراسته‌ی لیژنه‌كه‌و ئه‌ندامان كرابوون له‌لایه‌ن سه‌رۆكی لیژنه خوێندرانه‌وه‌و گفتوگۆیان له‌سه‌ركراو ئه‌وانه‌ی پێویستییان به‌وه‌ڵامدانه‌وه هه‌بوو وه‌ڵامدرانه‌وه به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و چاره‌سه‌كردنی كێشه و داواكارییه‌كان.
له‌ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆكرا له‌سه‌ر پرسی ده‌ستدرێژی كردنه‌سه‌ر موڵكی گشتی و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بڕیاردرا لیژنه‌یه‌كی لاوه‌كی پێكبهێندرێت و سه‌ردانی سه‌رجه‌م پارێزگا‌و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و كۆكردنه‌وه‌ی داتا‌و زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و زه‌وییانه‌و ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتێكی گشتگیری پڕ زانیاری و پێشكه‌شكردنی به‌سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان به‌مه‌به‌ستی كاركردن له‌سه‌ری.
له‌به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆكرا له‌سه‌ر بابه‌تی كێشه‌ی به‌ستنی پێوه‌ری ئاوی ماڵان و گرێبه‌سته‌كانی كۆمپانیاكانی زبڵ و خاشاك و چه‌ند پرسێكی تری په‌یوه‌ندیدار به‌خزمه‌تگوزارییه شاره‌وانییه‌كان و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بڕیاری پێكهێنانی چه‌ند لیژنه‌یه‌كی لاوه‌كی درا بۆ به‌دواداچوونی ئه‌م كێشانه‌و لیژنه لاوه‌كییه‌كان به‌سه‌ر پارێزگا‌و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان دابه‌ش بوون و كاره‌كانی خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن .