Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی ته‌ندروستى و ژینگه‌ به‌دواداچوون بۆ هۆكارى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌چیای زۆسک ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ هۆكارى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌چیای زۆسک له‌ده‌ڤه‌رى سۆران، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەمە 2020/10/4، د.شایان كاكه‌ صالح، جیگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ى كاروبارى ته‌ندروستى و ژینگه‌و مافی بەکاربەر له‌په‌رله‌مانی كوردستان، به‌نوێنه‌رایه‌تیی لیژنه‌كه‌‌ سەردانی بەرگریی شارستانیی سۆرانی کردو لەلایەن عه‌مید عیماد که‌نعان بەڕێوەبەری بەرگری شارستانیی سۆران و ئەفسەرانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌وه‌ پێشوازیی لێکرا.
له‌دیدارێكدا باس له‌هۆكارى ئاگرکەوتنەوە لەچیای زۆسک لەدەڤەری سۆران كرا کەبووەهۆی سووتانی بەشێکی زۆری پوش و پاوان و زیانی زۆری بەژینگەی ناوچەکە گەیاندبوو.
بەرێوەبەری بەرگری شارستانیی سۆران هۆکارو زیانەکانی ئاگرەکەو کەموکورتی و کەمیی پێداویستی و سەختی ناوچەکەی ڕوونکردەوە.
هەر له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ شارۆچكه‌ى سۆران، د.شایان كاكه‌ صالح، جیگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ى كاروبارى ته‌ندروستى و ژینگه‌و مافی بەکاربەر، سەردانی بەڕێوەبەرایه‌تیی پۆلیسی دارستانی سۆرانی کردو له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى دارستانه‌وه‌ پێشوازیی لێكراو له‌دیدارێكدا باس له‌كێشه‌و كه‌موكوڕییه‌كان و داواكارییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ كرا.