لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان هاوخه‌میی خۆیان گه‌یانده كونسوڵخانه‌ى كوه‌یت له‌هه‌ولێر
بەمەبه‌ستی دەربرین و گه‌یاندنی ھاوخەمیى لیژنه‌كه‌یان بۆ کۆچی دوایی میری کوەیت، ئەمڕۆ سێشەممە 2020/10/6، شاندێكی لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی له‌په‌رله‌مانى كوردستان، بەسەرۆكایه‌تیی د.رێبوار بابکەیی سەرۆکی لیژنه‌و ئه‌ندامییه‌تیی جێگری سەرۆکى لیژنەو ژماره‌یه‌ك له‌ئەندامانی لیژنەكه، سەردانی كونسوڵخانەی وڵاتی کوەیت-ى له‌هه‌ولێر کرد.
لەدیدارێکدا شاندى لیژنەكه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشى و ھاوخەمیی لیژنەكه‌یان ئاراستەی نوێنەری ئەو وڵاتە کرد‌و ھیوای ئەوەیان خواست دواناخۆشی بێت بۆ گەلی کوەیت.
ھەر لەسەردانەکەدا باس لەڕۆلی ڕابردووی میر صباح کرا لەپێشخستنی پەیوەندییه مێژووییه‌كانى كوه‌یت لەگەڵ گەلی کورد.
دواتر نوێنەری كونسوڵخانەكه خۆشحاڵیی خۆی دەربری بەسەردانی لیژنەی پەیوەندییەکان و داوای‌کرد ئەم سەردانە بێتەمایەی بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان پەرلەمانی کوردستان و وڵاتی کوەیت لەئایندەدا.
لەکۆتایی سەردانەکەدا سەرۆکی لیژنە بەناوی لیژنەكه‌وە دەستنۆسێکی لەپەرتووکی یاداشتی ئامادەکراو بۆ میوانان تۆمارکرد.