لیژنه‌ی یاسایى راپۆرت له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای پاراستنی به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان ئاماده ده‌كات
![](/media/6777/kurdistan_parliament_lyasaye.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132464920520000000)
ئه‌مڕۆ سێشهمه 2020/10/6، لیژنه‌ى كاروبارى یاسایى له‌په‌رله‌مانى كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیى بژار كۆچه‌ر سه‌روكى لیژنه‌و ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ندامان و راویژكارانى لیژنه‌كه كۆبووه‌وه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاساى (پاراستنى به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان له‌هه‌رێمى كوردستان-عیراق) به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌كردنى راپۆرت و ئاراستهكردتى بۆ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بۆئه‌وه‌ى بخرێته به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنی په‌رله‌مان و خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى بۆ بكرێت.