Skip to the content
Menu

لیژنەی ئەوقاف وكاروباری ئایینی پیرۆزبایی لەبریكاری نوێی وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف ده‌كات

پێش نیوەرۆی ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه١٣/١٠/٢٠٢٠‌ بەمەبەستی پیرۆزبایی لە زێندین مولود خضر، بەبۆنەی دەست بەكاربوونی وەك بریكاری وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف وكاروبارى ئایینی، شاندێكی لیژنەی ئەوقاف وكاروباری ئایینی لەپەرلەمانی كوردستان، بەسەرۆکایەتی ئیحسان محمد سلیم جێگری سەرۆكی لیژنە، وەیسی سەعید وەیسی بریاردەری لیژنە  و فیسەل عباس ئەندامی لیژنەکە، سه‌ردانى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف وكاروبارى ئایینیان كرد.
شاندەكە وێرای پیرۆزباییان بۆ وەرگرتنی ئەركی تازەی، پالپشتی وپشتیوانی لیژنەی ئەوقافیان بۆبریكاری وەزارەتی ئەوقاف دەربری، لەپێناوی زیاترخزمەتكردنی مامۆستایانی ئایینی وفەرمانبەرانی ئەوقاف، و بەرەوپێشبردنی رەوشی پێكەوەژیانی ئایینی لەھەڕێمی كوردستان، ھەروەها ستایشى كار و بەرنامەكانی وه‌زاره‌تى ئه‌وقافیان كرد، كە لەرابردوودا رۆڵی دیاری ھەبووە لە بەرەو پێشبردنی رەوشی ئایینی وپەرەپێدانی گیانی خۆشەویستی نێوان سەرجەم پێکھاتەکانی کوردستان.
لەلای خۆیەوە بریكاری نوێی وەزارەتی ئەوقاف خۆشحاڵی خۆی بەسەردانی شاندەکەی لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەربری، و بەڵێنیدا لەئاست ئەو متمانەیە بێت كەھەموو لایەك پێیان ھەیە.