Skip to the content
Menu

لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی پیرۆزبایى جەژنی (جەمایێ)ـی له‌ئێزدییەكان ده‌كات

به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنی جه‌مایێ ئێزدییه‌كان، لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی له‌په‌رله‌مانى كوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایى ئاراسته‌ی خوشك و برایانی ئێزدی كرد، ئەمه‌ش دەقی پەیامەکەیە:
بەبۆنەی هاتنه‌وه‌ى جەژنی جەماێی، پیرۆزباییه‌كی گەرم ئاراستەی خوشك و برایانی ئێزدی لەهەرێمی کوردستان دەکەین، داواکارین له‌خودای گەورە ئەم جەژنە بکاتە مایەی خێرو خۆشی و ئارامی و كۆتاییھاتن بەھەموو ناخۆشییه‌ك، ھەروەك ھیواخوازین هەمیشە کوردستان هەر بەمەڵبەندی لێبووردەیی و پێکەوەژیانی سەرجەم پێکهاتەو ئاین و نەتەوەکان بمێنێتەوە.
لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی لەپەرلەمانی کوردستان