Skip to the content
Menu

لیژنەی دارایی پڕۆژەیاسای بەکرێدان و فرۆشتنی مایەکانی دەوڵەت لەگەڵ حکومەت تاووتوێ ده‌كات

بەمەبەستی وه‌رگرتنی راو سه‌رنج و تێبنیی و پێشنیازه‌كانی حكومه‌ت بۆ ئامادەكردن و دەوڵەمەندکردنی راپۆرتى لیژنه‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌پڕۆژەیاسای فرۆشتن و بەكرێدانی مایەكانی دەوڵەت، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەمە 2020/10/1، لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری لەپەرلەمانی كوردستان، بەسەرپەرشتیی هێڤیدار ئەحمەد جێگری سەرۆكی لیژنەو ‌ئاماده‌بوونی بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە، له‌گه‌ڵ فرسەت ئەحمەد وەزیری دادى حکومەتی هەرێم و د.ڤالا فەرید وەزیری هەرێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان و ئامانج ره‌حیم سكرتێری ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران كۆبووه‌وە.
لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر پرۆژەیاسای فرۆشتن و بەکرێدانی مایەکانی دەوڵەت بەئامانجی دەوڵەمەندکردنی زیاترى پڕۆژەیاساکەو ئاماده‌كردنى راپۆرتی لیژنەى تایبه‌تمه‌ند له‌باره‌یه‌وه‌ کراو هەردوولا تێبینی و سەرنجەکانى خۆیان لەسەر پڕۆژەیاساكه‌ لەبەرژەوەندیی گشتیدا خسته‌ڕوو.