هێمن هەورامی سەرەخۆشی لەخەڵکی کوردستان و ئێزدییانی کوردستان و جیهان دەکات
هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بۆ کۆچیدوایی بابە شێخ رابەری رۆحانیی کوردانی ئێزدی لەکوردستان و جیهان، پەیامێکی هاوخەمیی بڵاوکردەوە، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:
بە خەم و کەسەرێکی زۆرە هەواڵی کۆچی دوایی بابە شێخ رابەری رۆحانیی کوردانی ئێزدی لەکوردستان و جیهان-مان بیست، بەو بۆنە خەمناکەوە دڵگرانی و هاوخەمیی خۆمان بۆ بنەماڵەو کوردانی ئێزدی دەردەبڕین.
بابە شێخ هەمیشە بەئیرشادو هەوڵەکانی یەکێک بووە لەپایە گرنگەکانی پێکەوەژیان و بەرگریکردن لەخواست و ماف و داواکانی خەڵکی کوردستان بەگشتی و کوردانی ئێزدی بەتایبەت، بەلەدەستدانی کەلێنێکی گەورە دروست دەبێت و خەسارەتێکی مەزنە، وێڕای دووپاتکردنەوەی هاوخەمیمان، داواکارین لەیەزدان بەبەر رەحمەتی خۆی بخات و سەبووری و دڵنەواییش بەهەموو پەیڕەوان و کەسوکاری بدات.
"ئەو ل رێ و ئەم ل پێ ئەم هەمی دێ زڤرن بۆ خودێ"
هێمن هەورامی
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
2020/10/1