Skip to the content
Menu

پرسه‌نامه‌ى سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ كۆچی دوایى نووسه‌رو چالاكوان مه‌هاباد قه‌ره‌داغى

بۆ كۆچی دوایی خانمه‌ نووسه‌رو چالاكوانى به‌ناوبانگی كوردستان مه‌هاباد قه‌ره‌داغى، د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌كى ئاراسته‌ی خانه‌واده‌و كه‌سوكارو رۆشنبیرانی كوردستان كرد، كه‌ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
زۆر بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی خانمە نووسەرو چالاكوانی بەناوبانگی کوردستان، مه‌هاباد قەرەداغی-م پێگەیشت، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشیی خۆم ئاڕاستەی خانەوادەو کەسوکارو ڕۆشنبیرانى کوردستان دەکەم.
داواکارین لەخوای گەورە سەبرو ئارامی بەئازیزانی ببەخشێ و کۆچکردووش بەبەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.
"انا للە وانا الیە راجعون"
د.ڕێواز فایەق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان