پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆکی پەرلەمان بۆ کۆچی دوایی ڕێبەری ڕۆحیی كوردانى ئێزدی بابه شێخ
د.ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بۆ کۆچیدوایی بابە شێخ (شێخ خرتۆ حجی ئیسماعیل)، ڕێبەری رۆحانیی كوردانی ئێزدی، پەیامێکی هاوخەمیی بڵاوکردەوە، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:
زۆر بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی بابه شێخ ( شێخ خرتۆ حجی ئیسماعیل)، ڕێبەری رۆحانیی كوردانى ئێزدی-م پێگەیشت، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی لەبنەماڵەو میری ئێزدییان و ئەنجوومەنی رۆحانی و خوشک و برایانی ئێزدی لەکوردستان و جیهان دەکەم، داواکارین لەخوای گەورە ڕۆحی بابه شێخ بخاتەبەر دلۆڤانی خۆی و سەبرو ئارامی بەبنەماڵەو کەسوکارو پەیڕەوکارانی ببەخشێ و کۆچی دوایی بابه شێخ دواناخۆشیی خوشک و برایانی ئێزدی بێت.
د. ڕێواز فایەق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
2020/10/1