شاندێكی لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و وه‌به‌رهێنان سه‌ردانی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌كات
ئەمڕۆ چوارشەمە 2020/10/21، شاندێكی لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و وه‌به‌رهێنان له‌په‌رله‌مانى كوردستان، به‌سەرۆکایەتیی ھاوڕێ مەلاستار سەرۆکی لیژنەو ئه‌ندامیه‌تیی بەھجه‌ت عه‌لی جێگری سەرۆکى لیژنە، سه‌ردانی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد‌و له‌لایه‌ن د.محه‌مه‌د شوكرى سەرۆکی دەستەكه‌و بەرێوەبەری گشتیی یاسایی دەستەكه پێشوازیی لێ‌کرا.
لەدیدارێکدا تاووتوێی چەندین پرس کران، بەتێروتەسەلی باس لەو کێشەو گرفتانە کرا کەبە گشتی لەوەبەرھێناندا ھەیە لەھەرێمی کوردستان، لەوانەش کێشەی یەکە نیشتەجێبووەکان له‌سه‌رجه‌م پارێزگا‌و ئیدارە سەربەخۆکاندا، هەروەها ئەو پڕِۆژانەی یەکەی نیشتەجێبوونن کەکێشەیان تێدا هەبوو و باسی پڕۆژەکانی پیشەسازی و بازرگانی و کشتوکاڵى کران.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس لەپرۆژەی یەکە نیشتەجێبووەکانی مامۆستایان لە کەلارو کفری، پرۆژەی قەلای شێروانە-رزگاری- کەلار کرا، لەلایەن خویەوە سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان بەڵێنی ئەوەیان بەشاندی لیژنەكه دا کەبەدواداچوونی زیاتر بکەن بۆ دوزینەوەى چارەسەر بۆ ھەموو کێشەو گرفتەکانی وەبەرھێنان.
لە کۆتاییدا ھەردوولا جەختیان لەسەر کاری پێکەوەیی و ھاوکاری و ھەماھەنگیی زیاتر لەنێوانیاندا كرده‌وه.