هێمن هه‌ورامی سه‌ره‌خۆشی له‌بنه‌ماڵه‌ی سه‌عدوڵا په‌رۆش ده‌كات
![](/media/6856/kurdistan_parliament_hemn-hawrami-2.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132481063240000000)
به‌داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی شاعیر‌و نوسهرى ناسراو و سەرۆکی پێشووی یەکێتیی نوسەرانی کورد - لقی هه‌ولێر، سه‌عدوڵا په‌رۆش-م بیست.
كۆچكردوو شاعیرێکی زمانپاراو و نوسه‌رێكی بەهەڵوێست بوو، قەڵەمەکەی لەپێناو زمان و ئەدەب و وشه‌ی کوردی و بیری نەتەوایەتیدا بووە، لەدەستدانی کەلێنێکی دیارەو بەئاسانی جێگه‌ی پڕنابێتەوە.
به‌و بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكارى و سه‌رجه‌م شاعیران و نوسەرانی کوردستان ده‌كه‌ین، داواکارین خودای گەورە بەبەهەشتی بەرینى خۆى شادى بکات و سەبووریش بەهەمووان بدات.
"انا لله وانا الیه را‌جعون"
هێمن هه‌ورامی
جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان