هێمن ههورامی پێشوازیی لهمیر عیسمهت میر تهحسین بهگ كرد
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشهمه 2020/10/19، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، پێشوازیی لەمیر عیسمەت میر تەحسین بەگ و شاندێکی یاوەری کرد.
لەدیدارێکدا کەپەرلەمانتار هەدیە موراد لەپێکهاتەی ئێزدی ئامادەیبوو، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، باسی دۆخی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداو لێکەوتەکانی ڤایرۆسی کۆڕۆناى لەسەر دۆخی ئابووری و تەندروستی کرد.
لەتەوەرێکی تردا هێمن هەورامی جەختی لەسەر گرنگیی پێکەوەژیانی ئاینیی نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان کردهوهو ڕایگەیاند: "پێکهاتەی کوردانی ئێزدی بەشێکی سەرەکیی هەرێمی کوردستانن و ڕۆڵ و کاریگەریی بەرچاویان لەسەرجەم سێکتەرەکانی هەرێمی کوردستاندا هەیە"، هاوکات باسی لەڕێکكەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ کرد لەسەر ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر زێدی خۆیان.
لەلایەن خۆیانەوە میر عیسمەت میر تەحسین بەگ و شاندی یاوەری، خۆشحاڵیی خۆیان بەو دیدارە دەربڕی و سوپاسی پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد بۆ ئەو گرنگیدانەیان بەپێکهاتەی ئێزدی و سەرجەم پێکهاتەکانی تری هەرێمی کوردستان، هاوکات خۆشحاڵی و پشتگیریی خۆیان بەو ڕێکكەوتنەی هەرێم و بەغدا دەربڕی سەبارەت بەئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال و گەڕانەوەی خەڵکی ئەو ناوچانە بۆ سەر زێدی خۆیان.